پایتەخت

لە هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوت کرا

لە هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوت کرا
کورتە

ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا کرا

ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا کرا، سەرەتاش لە ناحیەی تەوێڵە پڕۆسەکە دەستیپێکرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەک هەنگاوی یەکەم دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان و زاخۆ دەست پێدەکات.

 

دوێنێ هەینی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، کە ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت و سەرەتا لە ناحیەی تەوێڵە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، تاوەکو تەواوی هاووڵاتییان بەشە نەوتی خۆیان وەردەگرن.

18 تشرینی یەکەم 2025 21:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025