بنەماڵەی لاهور شێخ جەنگی لەسەر خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ هاتە دەنگ

بنەماڵەکەی لاهور شێخ جەنگی چییان لەسەر خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ گووت؟
دوای ئەوەی هەواڵێک بەناوی بنەماڵەی شێخ جەنگی بڵاوکرایەوە کە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ بە سیاسی هەژمار دەکات، بەم هۆیەوە بنەماڵەی شێخ جەنگی ڕاستی هەواڵەکە ئاشکرا دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە بنەماڵەی شێخ جەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ئەو ڕاگەیانراوەی بە ناوی بنەماڵەکەیان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە دەستێکی ئەمنی و سیاسی لە پشت خۆپیشاندانەکەی هەولێر هەیە هیچ پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
بنەماڵەی شێخ جەنگی لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیاندا جەخت لەوە دەکەنەوە، سوپاس و پێزانینیان هەیە بۆ هەموو ئەو ئەندام و لایەنگرانەی ئەمڕۆ ماندووبوون ئەرکیان کێشا هەر سەربەرز و سەرفراز بن.