پایتەخت

خاوەنکارێک بەهۆی ماچکردنی دەستی کرێکارێکی ژن سزا دەدرێت

خاوەنکارێک بەهۆی ماچکردنی دەستی کرێکارێکی ژن سزا دەدرێت
کورتە

لەسەر ماچکردنی دەستی کرێکارێک خاوەن کارگەیەک دەدرێتە دادگە

داواکاری گشتیی ناوەندی پارێزگایەکی ئێران دەستماچکردنی ژنێکی لەلایەن خاوەن کارێک بە "بێ ئەخڵاقی" وەسف کرد.

بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران بڵاوکراوەتەوە، خاوەن کارگەیەک دەستی کرێکارێکی ژنی گرتووە و دەڵێ، ''دەمەوێت ئەو دەستە بوێر و پیرۆزانە ماچ بکەم، بۆ ئەوەی بەرپرسانیش بەخۆیاندا بچنەوە، ئەو ژنە ئازایە، سەرپەرشتی خێزانەکەیەتی، سێ منداڵی هەیە و خۆی ژیانی خۆی بەڕێوەدەبات،''، دواتر دەستی ماچ دەکات.


لە بارەی ئەم ڤیدیۆیە، ماڵپەڕی فەرمیی دەسەڵاتی دادی ئێران (میزان) بڵاویکردەوە، خاوەن کارگەیەکی پارێزگای خوڕاسانی رەزەوی، بەهۆی ''هەڵسوکەوتی نەشیاو'' لەگەڵ کرێکارێکی ژن، بانگی دادگە کراوە و سزا دەدرێت.

حەسەن هیممەتی فەر، داواکاری گشتیی ناوەندی پارێزگاکە هەڵسوکەوتی ئەو خاوەن کارگەیە بە ''نەشیاو و بێ ئەخلاقی'' ناو دەبات و دەڵێت،  جیا لە لایەنە بێئەخلاقییەکەی، لە رووی یاساییشەوە دەچێتە خانەی تاوان، بۆیە بابەتەکە خراوەتە بەرنامەی کاری دادگە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.''

17 تشرینی یەکەم 2025 20:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025