ترەمپ دەیەوێت لەمەودوا تەنیا پەنابەری سپی پێست وەربگرێت

ئەمریکا پڕۆگرامی وەرگرتنی پەنابەران بە شێوەیەکی ڕیشەیی دەگۆڕێت
ئەمریکا بە نیازە یاسا و ڕێکارەکانی وەرگرتنی پەنابەران بگۆڕێت و تەنیا یارمەتی کەسانی سپی پێست بدەن.
پێگەی نیویۆڕک تایمز بڵاویکردەوە، کابینەی ترەمپ بە نیازن بەشێوەیەکی ڕیشەی یاسای وەرگرتنی پەنابەران بگۆڕن، کە تێیدا تەنیا کەسانی قسەکەری زمانی ئینگلیزی، سپی پێستانی باشووری ئەفریقا و ئەو ئەوروپییانەی هەڵگری ئایدیۆلۆژیای دژە پەنابەرن وەربگرن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی نیویۆرک تایمز، ئەم بڕیارە نوێیەی ترەمپ دەبێتە نەهشێتنی یاسایی کۆنی دەیان ساڵی ڕابردووی وەرگرتنی پەنابەران، کە ئامانج لێی یارمەتیدانی هەژارترین هاووڵاتییانی جیهان بوو، بەڵام دواتر بڕیارەکە تەنیا ئەو کەسە سپی پێستانە دەگرێتەوە کە لە وڵاتانی دیکە دەچەوسێندرێنەوە.
پلانەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە مانگی 4ـی ئەمساڵەوە خستراونەتە بەردەم کۆشكی سپی و ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی جێبەجێ نەکراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ لە سەرەتای دەستبەکاربوونی لە کابینەی نوێی حکومەتەکەی، دەستی بە تووندتر کردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی پەنابەرانی بۆ وڵاتەکەی کردووە، بەشێوەیەک کە بۆ هەر ساڵێک 7 هەزار و 500 پەنابەر وەردەگرن، لە کاتێکدایە پڕۆگرامەکە پێشووتر لە هەر ساڵێک 125 هەزار پەنابەری وەردەگرت، هاوکات لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوو نزیکەی 200 هەزار پەنابەری نایاسایی دیپۆرت کراونەتەوە.