پایتەخت

بڕینی بەشەخۆراک پێویستی بە ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانییە

بڕینی بەشەخۆراک پێویستی بە ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانییە
کورتە

دوای بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ بڕینی بەشەخۆراکی بەرێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکاتەوە

دوای بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ بڕینی بەشەخۆراکی چینێکی دیاریکراو، بەرێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکاتەوە.

 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە سیامەند نانەکەلی، بەرێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، تاکە بڕیاری فەرمی کە بەدەستیان گەیشتووە بڕینی بەشەخۆراکی ئەو کەسانەیە کە مووچەکانیان 2 ملیۆن بەسەرەوەیە، تا ئێستا نووسراوی فەرمیان بۆ بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی ئەو کەسانەی مووچەکانیان ملیۆنێک و نیوە بەدەست نەگەیشتووە.

 

بەگووتەی سیامەند نانەکەلی، بڕیارەکە پێویستی بە هەماهەنگی هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم و عێراقە، دەبێت وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەزامەندی بدات.

 

لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەرێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر گووتی: "چاوەڕوان دەبین بۆ گەیشتنی نووسراوی فەرمی و دەرکردنی بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

16 تشرینی یەکەم 2025 21:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025