پایتەخت

هەواڵە دڵخۆشکەرەکەی سەرۆکوەزیران بۆ قەزای پشدەر گەیشت

هەواڵە دڵخۆشکەرەکەی سەرۆکوەزیران بۆ قەزای پشدەر گەیشت
کورتە

مەسرور بارزانی %20ـی داهاتی کێلی بۆ پڕۆژە وەستاوەکان تەرخان دەکات

لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییانی دەڤەری پشدەر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێژەی %20ـی داهاتی کێلی بۆ پڕۆژە وەستاوەکان تەرخان دەکات.

 

بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی %20ـی مەرزی کێلێ بە شێوەی نەختینەیی مانگانە بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنووری قەزای پشدەر.

 

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، بڕیاری تەخانکردنی %20ـی داهاتی مەرزی کێلێ دەبێتە مایەی خزمەتی زیاتر بە خەڵکی سنووری قەزای پشدەر و ئەنجامدانی پڕۆژە لەو قەزایە.

16 تشرینی یەکەم 2025 17:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025