هەر کەسێک تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بشارێتەوە سزا دەدرێت

هاتووچۆی هەولێر سزای ئەو کەسانەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان دەشارنەوە دەدات
لە ساتەوەختی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەیەک سەرپێچی تۆمار دەکرێت و هاتووچۆی هەولێر سزای ئەو کەسانەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان دەشارنەوە دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن داوایان لە هاووڵاتییان کردووە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان نەشارنەوە.
بەگووتەی هێمن ئەمین، هەر کەسێک تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بشارێتەوە بەئەکیدی سزا دەدرێت.
لە ڕۆژی 3ـی 10ـی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووە و بەربژێر و لایەنە سیاسییەکان بە گەڕموگوڕییەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن.