پایتەخت

وێنەیەکی نوێی یەحیا سینوار لە ساتەوەختی كوژرانی بڵاوبوویەوە

 وێنەیەکی نوێی یەحیا سینوار لە ساتەوەختی كوژرانی بڵاوبوویەوە
کورتە

ئیسرائیل وێنەیەکی نەبینراوی یەحیا سینواری لە ساتەوەختی کوژرانی لە پێشەنگەیەک نمایش دەکات

بۆ یەکەمجار ئیسرائیل وێنەیەکی نوێی یەحیا سینواری دوای کوژرانی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پێگەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل وێنەیەکی نوێی یەحیا سینوار، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی بڵاوکردەوە، ئەوەش دوای ئه‌وه‌ی ساڵی پار له‌ هێرشێكدا لە شاری ڕەفەحی کەرتی غەززە كوژرا.

لەلایەکی دیکەوە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاندووە، ساڵێک بەسەر ڕزگاربوونی مرۆڤایەتی لە دەستی لافاوی خراپە، ساڵێک بەسەر ڕزگاربوونی مرۆڤایەتی لە دەستی تاوانبارێک بە ناوی شەیتان تێپەڕ دەبێت.

هاوکات وێنەکە لە پێشانگای ماڵپەڕی فەرمی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل (IDF) نمایش دەکرێت کە بە بۆنەی دوەمین ساڵیادی جەنگی شمشێرە ئاسنییەکان له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئاینده‌ له‌ سەنتەری یتزاک ڕابین دەکرێتەوە.

هاوکات وێنەکە وەک بەشێک لەو وێنە ناوازانە بڵاوکراوەتەوە کە لە کاتی جەنگدا دەگیرێت و وابڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە پێشەنگەی (یتژاک ڕۆبن سەنتەر) لە تەلئەڤیڤ نمایش بکرێت.

16 تشرینی یەکەم 2025 17:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025