بەستنی فەرار و نەشرەی پۆلیس لە ئۆتۆمبێل قەدەغەکرا

پۆلیسی سۆران سزایەکی نوێی شۆفێرانی بڵاودەکاتەوە
پۆلیسی سۆران بەستنی فەرار و نەشرە لە ئۆتۆمبێل قەدەغە دەکات و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر شۆفێران دەگرێتە بەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی فەرارە و نەشرەی پۆلیسی دەبەستن و هاووڵاتییان بێزار دەکەن پۆلیسی سۆران رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرێتە بەر.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ڕێگەی لێژنەیەکی هاوبەش بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆی سۆران و ئاسایشی سۆران بەمەبەستی دانانی بازگەی هاوبەش لەنێو سۆران بۆ دەست بەسەر داگرتنی ئەو کەل و پەلانەی شوفێران لە ئۆتۆمبێلەکانیان دەدەن و دەبێتە هۆی بێزاری خەڵک کە بەپێی یاسا قەدەغەیە.
پۆلیسی سۆران داوایەک ئاڕاستەی شۆفێران دەکات، هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش بەمەبەستی ئارامی زیاتر بۆ شارەکەیان.