پایتەخت

حەماس: چیتر ناتوانین تەرمی بارمتەکان بدۆزینەوە

حەماس:  چیتر ناتوانین تەرمی بارمتەکان بدۆزینەوە
کورتە

ئیسرائیل حەماس بە هەوڵنەدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی بارمتەکان تۆمەتبار دەکات

حەماس داوای یارمەتی دەکات بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو بارمتانەی کە ماون و ئیسرائیلیش هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی حەماس تەرمی دوو بارمتەی دیکەی ڕادەستی ئیسرائیل کردەوە، ڕایگەیاند: "ئێستا ئێمە هەموو ئەو بارمتانەمان ڕادەست کردەوە کە توانیومانە دەستمان پێیان  بگات، بەڵام ئامێر  و کەلوپەلی تایبەتمان پێوسیتە بۆ دۆزینەوەی ئەو تەرمانەی کە ماون."

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیسرائیل، جگە لەو دوو بارمتەیەی حەماس ڕادەستی کردەوە، هێشتا تەرمی 19 بارمتەی دیکە ماون بیانگەڕێننەوە، لە کاتێکدا دەبوو تا ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سەرجەم تەرمی بارمتەکان بگەڕێندرانەوە.

لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێگە بە هێزەکانی ئیسرائیل دەدات دەست بە هێرشکردنە سەر غەززە بکەنەوە ئەگەر بێتو حەماس پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، جەختیشی کردەوە کە: " هەر کە من ئەوەم گوت، ئیسرائیل دەتوانێت شەڕ دەستپێبکاتەوە."

هاوکات ئیسرائیل بڕیاری داوە بەم زووانە سنووری نێوان غەززە و میسر بکاتەوە تا بارهەڵگرەکانی هاوکارییە مرۆییەکان بێنە نێو کەرتی غەززە.

16 تشرینی یەکەم 2025 09:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025