1000 مامۆستای ئایینی به‌خۆڕایی ده‌نێرینه عومره

له‌ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوو 200 مامۆستای ئایینی به خۆڕایی فه‌ریزه‌ی حه‌جیان به‌جێهێناوه
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات، له‌ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوو 200 مامۆستای ئایینی به خۆڕایی فه‌ریزه‌ی حه‌جیان به‌جێهێناوه و به نیازیشن تا مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ زیاتر له 1000 مامۆستای ئایینی به‌خۆڕایی ده‌نێرنه گه‌شتی عومره‌كردن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاروان ستوونی، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 200 مامۆستای ئایینی و موفتی پرۆسەی حەجیان به‌خۆڕایی ئەنجام داوە و ساڵ بە ساڵیش زیاتر بە مامۆستایانی ئایینی دەدرێت چ ئەوانەی بە شێوەی هەمیشە دامەزراون یان ئەوانەی گرێبەست و خۆبەخشن.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كه نووسراوێكی بۆ پایته‌خت میدیا نێردراوه هاتووه، ئەگەر بەم شێوەیە پرۆسەی عومره لە هەرێمی کوردستان بەردوام بێت چاوەڕوان دەکەین، تا مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز نزیکەی 1000 مامۆستای ئایینی لە گەشتکردن بە شێوەی خۆرایی سوودمەند ببن کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە بۆیان رێکدەخرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان 40 مامۆستای ئایینی و 5 موفتی له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌شتی فه‌ریزه‌ی حه‌جیان به‌شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر بۆ ڕێكده‌خرێت و هاوكات جگه له حه‌جكردن تائێستا زیاتر له 500 مامۆستای ئایینی به‌خۆڕایی گه‌شتی عومره‌یان كردووه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رزتریش ببێته‌وه.