پایتەخت

زەوی بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکەین

زەوی بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکەین
کورتە

زەوی بەسەر فەرمانبەران و جووتیارانی ناحیەی ڕزگاری دابەش دەکرێت

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەوی بەسەر فەرمانبەران و جووتیارانی ناحیەی ڕزگاری دابەش دەکرێت و زەوییەکان بەرزترین نرخیان هەیە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێباز قاسم، سەرۆکی شارەوانی ڕزگاری بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سبەی بە شێوەی تیروپشک دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری دەکرێت، کە 2767 پارچە زەوی دابینکراوە و ڕێژەی ئەو فەرمانبەر دەتوانن زەوی وەربگرن 1825 فەرمانبەری مەدەنی و سەربازییە.

 

سەرۆکی شارەوانی ڕزگاری ڕاشیگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک قەرەبووکردنەوە ئەو پارچە زەوییانەی دەمێننەوە بەسەر ئەو جووتیارانەی کە خاوەنداریەتی چەندین ساڵەی ئەو زەویانەیان کردووە بەشێوەی موڵکداری یاخود کشتوکاڵی دابەش دەکەن.

 

بەگووتەی ڕێباز قاسم، باشترین زەوی لە سنووری ناحیەی ڕزگاری دەستنیشانکراون و گرانبەهاترین شوێنی ناحیەکەن، نرخەکانیان بەگوێرەی نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەویی لە نێوان دەفتەرێک بۆ 3 دەفتەرە.

15 تشرینی یەکەم 2025 22:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025