سبه‌ی جووتیارانی هه‌ولێر پاره وه‌رده‌گرن

سایلۆی هه‌ولێر ئاگاداری ته‌واوی جووتیارانی ده‌كاته‌وه
سایلۆی هه‌ولێر ئاگاداری ته‌واوی جووتیارانی ده‌كاته‌وه، كه سبه‌ی سه‌ردانی سایلۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی تا پاره‌كانیان وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سایلۆی هه‌ولێر له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی دانه‌وێڵه‌وه كۆی جووتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری ئاگادار كرده‌وه، كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی سایلۆی هه‌ولێر بكه‌ن تا چه‌كی بانكی وه‌ربگرن له پای ئه‌و گه‌نم و دانه‌وێڵانه‌ی پێشكه‌شی سایلۆی هه‌ولێرییان كردووه و ده‌یانه‌وێت به زووترین كۆی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران خه‌رج بكه‌ن.
له ئاگاداری نامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نیا ئه‌و جووتیارانه ده‌گرێته‌وه كه كه‌متر له 50 تۆن گه‌نمیان پێشكه‌شی سایلۆ كردووه و بڕی پاره‌كه‌شیان له بانكیTBI (تی بی ئای) وه‌رده‌گرن.
سه‌باره‌ت به كاتی دابه‌شكردنی پاره‌كه ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، هه‌ر كاتێك حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی ته‌واوی بۆ جووتیاران ته‌رخان كرد ئه‌وا ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی بانكی تی بی ئای بكه‌ن و پاره‌كانیان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه پێشوه‌خته ئاگاداری‌یان ده‌كه‌ینه‌وه.