پایتەخت

لە بەغداوە پارە گەیشت

لە بەغداوە پارە گەیشت
گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان
کورتە

گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان

گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، بڕی 15 ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی2025 ، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

 

بەگوێرەی پارێزگاکان پارەکە بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

 

6 ملیار دینار بۆ سلێمانی.


5 ملیار دینار بۆ هەولێر .

 


4 ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ دهۆک.

وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند، سبەی لە هەولێردەست بە دابەشکردن دەکرێت و هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی و دهۆک دەست پێدەکات. 

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جووتیارانەی لە 1 تەن هەتا 50 تەنیان لێ وەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان ڕادەستکردووە وەریدەگرن

15 تشرینی یەکەم 2025 20:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025