5 هەزار خێزان نەوتی سپی وەردەگرن

ناحیەی بالیسان دەستیکرد بە دابەشکردنی نەوتی سپی
لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان، پێشوەختە ناحیەی بالیسان دەستیکرد بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر دانیشتوان و نزیکەی 5 هەزار خێزانیش سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە شاخەوان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ماوەی 2 ڕۆژە دەستیان بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا کردووە و هەوڵدراوە پێش هاتنی وەرزی زستان پڕۆسەکە دەستپێبکرێت، چونکە خەڵک بەهۆی سەختی سەرما، لە کاتی دابەشنەکردنی نەوت، پەنا دەبەنە بەر بڕینەوەی داروبارەکان ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.
بەگووتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، 5 هەزار خێزان لە نەوتی سپی و نزیکەی هەزار خێزانی دیکەش کە پسووڵەی نەوتیان لە سنووری بالیسانە و بەڵام دانیشتوی سنوورەکە نین سوودمەند دەبن.
بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هاوشێوەی ناحیەی وەرتێ نەوت لە بەنزینخانەکان دابەش دەکرێت، بەهۆی ئەوەی بارهەڵگری سووتەمەنی وەکو پێویست ناتوانن بچنە گوندەکان هەم هاووڵاتیش بەگوێرەی کاتی خۆی سەردان دەکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شاخەوان عەبدوڵڵا گووتی: "بڕی 200 لیتر نەوتی سپی دەدرێت بە ماڵان و نرخەکەی هەر بەرمیلێک بە 103 هەزار 500 دینارە".
ناحیهی بالیسان سەر بە پارێزگای ھەولێرە و جگه له سهنتهری ناحیه له 20 گوند پێکهاتووه، رێژهی دانیشتوانی 7686 کهسە.