هەزارەها پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکرایەوە

هەزارەها پێشمەرگە لە خشتەی ئەیلوولی ساڵی 2025 پلەکانیان بەرزکرایەوە
هەزارەها پێشمەرگە لەخشتەی ئەیلوولی ساڵی 2025 پلەکانیان بەرزکرایەوە، وەزیری پێشمەرگەش پیرۆزبایی ئاڕاستەی پلە بەرزکراوەکان دەکات.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە 8721 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، کە لەخشتەی ئەیلوولی ساڵی 2025 پلەکانیان بەرزکرایەوە.
بەگووتەی شۆڕش ئیسماعیل، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازییە.
لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، هەموو هەوڵەکانیشیان بەردەوامە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستە بوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرزبکرێتەوە.
وەزیری پێشمەرگە داوا لە پێشمەرگە دەکات، لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، دەبێت وەک هەمیشە لە ئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان بەردەوام بن.