پایتەخت

ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە ئاگادار دەکرێنەوە

ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە ئاگادار دەکرێنەوە
کورتە

تایبەت بە دەرهێنانی پسوولەی نەوت قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە ئاگادار دەکاتەوە

بۆ دەرهێنانی پسوولەی نەوت، قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە ئاگاداری ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەم هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە تازە پڕۆسەی هاوسەرگیرییان ئەنجام داوە، سەردانی بەشی خۆراکی ڕانیە بکەن بەمەبەستی دەرهێنانی پسوولەی نەوت.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، پێویستە کۆپیەکی ڕەنگاوڕەنگی فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی کوڕەکە و کۆپیەکی ڕەنگاوڕەنگی بەڵێننامەی هاوسەرگیرییان پێبێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکەیان.

15 تشرینی یەکەم 2025 15:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025