پایتەخت

سبەی 2 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

سبەی 2 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
کورتە

لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم سبەی 2 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، سبەی نزیکەی 2 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، سبەی نزیكەی 2 هەزار پارچە زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دابەش دەكرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرج و ڕێنماییەكان دەیانگرێتە، دەبنە خاوەن زەویی خۆیان و لە بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

15 تشرینی یەکەم 2025 13:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025