پایتەخت

ئەم دوو گەشتیارە فەرەنسییە لە ئێران 63 ساڵ زیندانی دەکرێن

ئەم دوو گەشتیارە فەرەنسییە لە ئێران 63 ساڵ زیندانی دەکرێن
کورتە

دوو گەشتیاری فەرەنسی دوای دەستگیرکردنیان لە ئێران بۆ 63 ساڵ زیندانی دەکرێن

کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای 63 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دوو گەشتیاری فەرەنسی دەرکردووە.

سێسیل کۆهلەر و جاک پاریس دوو هاووڵاتیی فەرەنسین، کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە گشتی سزای 63 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکانی ئێران، کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو هاووڵاتیی فەرەنسی بە ناوەکانی سیسیل کۆهلەر و جاک پاریسی بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاریی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لەلایەن دادگای تارانەوە بە زیاتر لە 60 ساڵ زیندانیکردن سزا داوە.

ئاژانسی هەواڵی میزان، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێرای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند، دادگای تاران لە حوکمی سەرەتایی خۆیدا بە تۆمەتەکانی سیخوڕیی بۆ باڵادەستیی هەواڵگریی فەرەنسا دژی ئێران، کۆکردنەوەی زانیاری و هاوکاریکردن بۆ ئەنجامدانی تاوانێک دژی ئاسایشی وڵات و هاوکاری هەواڵگری لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل، سزای زیاتر لە 30 ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەر یەکە لە سێسیل کۆهلەر و جاک پاریس دەرکردووە.

سێسیل کۆهلەر مامۆستا و ئەندامی سەندیکای کرێکارانی فەرەنسا و هاوسەرەکەی جاک پاریس، مامۆستای خانەنشینکراو و سکرتێری گشتیی بەشی پەروەردەی هەمان سەندیکا، کە وەک گەشتیار گەشتیان بۆ ئێران کردبوو، دوو ساڵ پێش ئێستا لە تاران دەستگیرکران و ئەمڕۆ سزای سەرجەم 63 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.

 

15 تشرینی یەکەم 2025 13:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025