پایتەخت

پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ دروست دەکرێت 

پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ دروست دەکرێت 
کورتە

لە چوارچێوەی كەمكردنەوەی كاریگەریی و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لافاو پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ دروست دەکرێت 

پڕۆژەیەکی دیکەی ئاوەڕۆ بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دەست بە دروستكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی سندووقیی لە ڕێگەی كەركووك تا كەندی قەتەوی کراوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو شوێنانەی پێویستن و لە چوارچێوەی كەمكردنەوەی كاریگەریی و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لافاو و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا، پرۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ دروست دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاندووە، دروستكردنی پڕۆژە گەورەکەی ئاوەڕۆیی سندووقیی لە شەقامی کەرکووک نزیک شوقەکانی شەهیدانی گردەڕەشە تا کەندی قەتەویە و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی دەبێت.

15 تشرینی یەکەم 2025 12:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025