پایتەخت

پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
کورتە

ئەمڕۆ لە چیای گۆیژەی سلێمانی تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

پێشمەرگەیەکی خێزاندار لە کاتی دەوامدا چووە چیای گۆیژە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، گوڵفرۆشێک تەرمی پێشمەرگەیەکی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەی بە ناوی (لێزان لوقمان)ـی تەمەن 30 ساڵان دۆزییەوە، کە خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو پێشمەرگەیە لە کانی گۆمە دەوامی کردووە، شەوی ڕابردوو لەکاتی دەوامەکەیدا، چەکەکەی بردووە و چووەتە سەر چیای گۆیژە، دواتر لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی کۆتایی بە ژیانی بە خۆی هێناوە.

15 تشرینی یەکەم 2025 10:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025