پایتەخت

تانکەری نەوت بۆ گوندە دوورە دەستەکان دەنێردرێت

تانکەری نەوت بۆ گوندە دوورە دەستەکان دەنێردرێت
کورتە

پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکردووە

پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکردووە، بڕیاردراوە تانکەری نەوت بۆ گوندە دوورە دەستەکانی سنوورەکە ڕەوانە بکرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تەواوی دانیشتوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نەوت وەردەگرن، تا یەک ماڵ مابێت دابەشکردنەکە بەردەوام دەبێت.

 

لە بەشێکی قسەکانیدا جەخت لەوەدەکاتەوە، لەسەرەتای دابەشکردنی نەوت بەسەرهاووڵاتییان پڕۆسەکە بەهۆی ئامادەکارییەکانی دانیشتوان کاتی پێویستە و دواتر ئاسایی دەبێتەوە.

 

ئەو بەڕێوەبەرە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناحیەی وەرتێ، لە ناحیەکانی سەر بە قەزای ڕواندز دەست بە دابەشکردنەکە دەکرێت.

 

بەگووتەی ئەمیر سەلیم، لە تەواوی ئیدارەی سۆران لە بەنزینخانەکان نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت و لە پێناو دروست نەکردنی بارگرانی بۆ خەڵک لە گوندە دوورە دەستەکانی ئیدارەی سۆرانیش تانکەری نەوت دەنێردرێت بۆیان.

 

لەبارەی کاریگەری پڕۆژەی ڕووناکی بۆ وەرنەگرتنی بەشە نەوتی هاووڵاتییان گووتی: "جارێ پڕۆسەکە نوێیە و کاریگەری دەرناکەوێت".

14 تشرینی یەکەم 2025 21:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025