پایتەخت

کەی پشووە 9 ڕۆژییەکە لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت؟

کەی پشووە 9 ڕۆژییەکە لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت؟
کورتە

لە عێراق بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماوەی 9 ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی

لە عێراق بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماوەی 9 ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، لە ماوەیەکی نزیکدا بڕیار لەسەر پشووی هەرێمی کوردستانیش دەدرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بە هۆکاری بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە رۆژی 5ـی 11 تا 13ـی 11ـی مانگ پشووی فەرمی دەبێت لە عێراق.

 

بەگووتەی نەبەرد عومەر، لە هەرێمی کوردستانیش ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ وەزیری پەروەردە بۆ مەبەستی دیاریکردنی پشووی ناوەندەکانی خوێندن کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

 

بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم جەخت دەکاتەوە، بەهۆی هۆکاری جیاواز پشووە 9 ڕۆژییەکەی عێراق ئەگەری هەیە لە هەرێم گۆرانکاری بەسەردا بێت.

 

لەمبارەیەوە، نەوزاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمییان دەربارەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن بۆ مانگ 11ـیان پێنەگەیشتووە.

 

14 تشرینی یەکەم 2025 17:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025