چەندین ساڵە مامۆستای وانەی کیمیامان نییە

قوتابییانی قوتابخانەی ئامادەیی بالیسان داوای دابینکردنی مامۆستا دەکەن
قوتابییانی دۆڵی بالیسان چەندین ساڵە بەهۆی نەبوونی مامۆستای وانەیەکیان دەناڵێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە هاووڵاتییەکی دۆڵی بالیسان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە قوتابخانەی ئامادەیی بالیسان، چەندین ساڵە مامۆستای بابەتی کیمیایان نییە و ئەمەش گرفتی بۆ سەدان قوتابی دۆڵی بالیسان دروست کردووە.
ئەم هاووڵاتییە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لەگەڵ ئەوەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیان چەندین جار بە شێوەی فەرمی داوای دابینکردنی مامۆستای بابەتی کیمیای کردووە، بەڵام هەر وەڵامێکی ئەرێنییان پێ نەدراوە.
هەر بە گووتەی ئەم هاووڵاتییە، کەمتەرجەمی وەزارەتی پەروەردە لە دابینکردنی داواکارییەکانیان زەرەرێکی گەورە بە ئایندەی خوێندکارانی ئەم ناوچەیە دەگەیەنێت، داوا دەکەن بە زووترین کات کێشەکانیان چاسەر بکرێت.