پایتەخت

هەر کەسێک جگەرە لە زانکۆ بکێشێت سزای داریی دەدرێت

هەر کەسێک جگەرە لە زانکۆ بکێشێت سزای داریی دەدرێت
کورتە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەکێشانی لە نێو کەمپەسی زانکۆ دا

بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی جگەرەکێشان لەسەر کۆمەڵگەی ئەکادیمی و پاراستنی تەندروستی گشتی، جگەرەکێشان لە زانکۆ قەدەغە کرا.

بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، کێشانی جگەرە لە سەرجەم کەمپەسەکانی زانکۆ قەدەغە کرا، ئەم بڕیارەش هەر یەک لە مامۆستا، فەرمانبەران و خوێندکاران دەگرێتەوە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامانجی سەرەکی لەم بڕیارە دروستکردنی ژینگەیەکی ئەکادیمی تەندروست و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی جگەرەکێشانە لەسەر کۆمەڵگەی ئەکادیمی و پاراستنی تەندروستی گشتی.

بەگوێرەی بڕیارەکە، سزای دارایی بۆ سەرپێچیکاران بەمشێوەیە دیاریکراوە:

مامۆستایان: 25,000 دینار

فەرمانبەران: 15,000 دینار

خوێندکاران: 10,000 دینار

14 تشرینی یەکەم 2025 13:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025