پایتەخت

دوای 3 ڕۆژ لە گیان لەدەستدانی تەرمی پیاوێک لە کەلار دۆزرایەوە

دوای 3 ڕۆژ لە گیان لەدەستدانی تەرمی پیاوێک لە کەلار دۆزرایەوە
کورتە

له‌ قه‌زای كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌رمی پیاوێك له‌نێو ژوورێكی هۆتێلێكدا دۆزرایه‌وه

هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو دوای گیان لەدەستانی لە ژووری هۆتێلەکەی خۆی، بەهۆی بۆنی ناخۆشی تەرمەکەیەوە دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی گووتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، لە یەکێک لە ھۆتێلەکانی کەلار ماوەی 3 ڕۆژە پیاوێک گیانی لەدەستداوە و ئەمڕۆ تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 84 ساڵە و خەڵکی شارەبانی باشووری کوردستان لە پارێزگای دیالەیە، بەهۆی بۆنی ناخۆشی تەرمەکەی توانراوە بە گیان لەدەستانی بزاندرێت، تا ئێستاش هۆکاری گیان لەدەستدانی ئاشكرا نەبووە.

14 تشرینی یەکەم 2025 11:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025