پایتەخت

هەرێمی کوردستان بوو بە ئەندام لە یەکێتی نێودەوڵەتی پاراستنی سروشت

هەرێمی کوردستان بوو بە ئەندام لە یەکێتی نێودەوڵەتی پاراستنی سروشت
کورتە

لە ڕاگەیاندراوێکی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، کە بـە فەرمی بـوو بە ئەندام لــە یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراسـتنی سروشت

هەرێمی کوردستان کە بواری پاراستنی سروشت خرایە ڕیزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت، کە بە فەرمی بووەتە ئەنجام لە یەكێتی نێودەوڵەتی پاراستنی سروشت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، ئەمە هەنگاوێکی مێژووییەوە و هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕیزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ڕاگەیاندنە لە کۆنگرەی جیهانی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت لە ئەبوزەبی بڵاوکرایەوە، کە وڵاتان و زانا و بەرپرسانی بواری ژینگە لە سەرتاسەری جیهان بۆ دەستنیشانکردنی کارە پێشینەکانی پاراستنی سروشت و ژینگە لە سەرتاسەری جیهان کۆبوونەوە.

14 تشرینی یەکەم 2025 10:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025