پایتەخت

14 کەس بەهۆی ڕووخانی کانگەیەکی زێڕ گیانیان لەدەستدا

14 کەس بەهۆی ڕووخانی کانگەیەکی زێڕ گیانیان لەدەستدا
کورتە

لە کیشوەری ئەمریکا باشوور باران بارینی بە خوڕ بووە هۆی ڕووخانی کانگەیەکی زێڕ و گیان لەدەستدانی 14 کرێکار

لە کاتی دەرهێنانی زێڕ لە کانگەیەکی وڵاتی ڤێنێزوێلا، 14 کرێگار گیانیان لەدەستدا و چەندانی دیکەش گیریان خوارد.

ئەمڕۆ سێشەمممە، ئاژانسی ئەسۆشیەت پرێس بڵاویکردەوە، لە شاری ئێک کەلاۆی پایتەختی ڤێنێزوێلای باشووری کیشوەری ئەمریکا، دوای ماوەیەک لە بارانبارینی بە خوڕ، کانگەیەکی دەرهێنانی زێڕ بەسەر دەیان کرێکار ڕووخا.


بەهۆی ئەم ڕووداوەوە 14 کرێکار گیانیان لەدەستدا و تیمەکانی فریاکەوتن لە ڕێگەی پەمپی ئاوەوە هەوڵی دەرهێنانی ئەو ئاوەیان داوە کە لە نێو کانگەکە کۆبووەتەوە، چونکە تا ئێستا ژمارەیەکی دیکەی کرێکار لە نێو کانگەکە ماون و گیریان خواردووە.

شاری ئێل کالۆی ڤێنێزوێلا دانیشتووانەکەی نزیکەی 30 هەزار کەس دەبێت و بەوە ناسراوە کە بەشی هەرە زۆریان بژێوی ژیانیان لە ڕێگەی کانگە زێڕەکانەوە پەیدا دەکەن و لە دۆخێكی ئێجگار سەخت و مەتریسدار کار دەکەن.

14 تشرینی یەکەم 2025 08:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025