پایتەخت

ژینگە پارێزان مووچە وەردەگرن

ژینگە پارێزان مووچە وەردەگرن
کورتە

کێشەی مووچەی 45 ڕۆژی ژینگەپارێزان چارەسەرکرا

لە دوای هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی مووچەی 45 ڕۆژی ژینگەپارێزان چارەسەرکرا و لە ماوەیەکی نزیکدا بەسەریاندا دابەش دەکرێت.

 

ئەمڕۆ دووشەممە د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بە هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتییان تواندرا بەڵێن لە کۆمپانیای بەرپرس وەربگرن، کە کێشەی نەهاتنی مووچەی 45 ڕۆژی ژینگە پارێزانی کەرتی تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ساڵی 2024 چارەسەر بکەن.

 

بەگووتەی د. کامەران محەممەد، نزیکەی 450 ژینگە پارێز کێشەی نەهاتنی مووچەی 45 ڕۆژی ساڵی ڕابردووی هەبوو و لە ئێستادا کێشەکەیان بۆ چارەسەرکراوە.

 

ئەو بەرێوەبەرە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، مووچەی ئەم ژینگە پارێزانە لە ماوەی مانگێکدا خەرج دەکرێت کە بە نزیکەی مووچەکەیان لە 350 هەزار دەستپێدەکات بۆ 500 هەزار.

13 تشرینی یەکەم 2025 22:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025