پایتەخت

بەهۆی ڕەشەبای بەهێزەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتییان دروست بووە

بەهۆی ڕەشەبای بەهێزەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتییان دروست بووە
کورتە

کەوتنی پۆستەری کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کێشەی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروستکردووە

کەوتنی پۆستەری کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کێشەی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروستکردووە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هۆکاری کێشەکە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا جەخت لەوەدەکاتەوە، پاش ئەوەی لە شەوی ڕابردووەوە ڕەشابەیایەکی بەهێز شاری سلێمانی گرتەوە، بەشێک لە پۆستەر و لافیتەی داندراوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبوونەتەوە و کەوتوون.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی شارەوانی سلێمانی، کەوتنی پۆستەر و لافیتەکان بووەتە جێگای مەترسی بۆ پیادەڕۆی هاووڵاتییان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ.

 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەک دەداتە سەرجەم کاندید و لایەنەکان، ئەرکی شارەوانیی و تیمەکانیان نییە کە پۆستەر و فلێکسەکان و دا بنێنەوە، بۆیە داواتان لێدەکەن هەستن بە چاککردنەوەی پۆستەر و فلێکسەکان لەو شوێنانەی بەهۆی ڕەشاباوە کەوتوون و زیانیان بەرکەوتووە.

 

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، لە ئەگەری بەدەمەوە نەچوونی ئەم ئاگادارییە، شارەوانیی هەڵدەستێت بە لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەر و فلێکسانەی لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبووتەتەوە.

13 تشرینی یەکەم 2025 22:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025