سبەی 4 کاتژمێر کارەبا دەبڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری چەندین شوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری چەندین شوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە، کە سبەی بۆ ماوەی 4 کاتژمێر کارەبایان دەبڕدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئاگاداری دانیشتووی چەند شوێنێک دەکەنەوە کە سەر وێستگەی مۆبایلی 132/11ـی باریکە، سبەی بەهۆی کارکردن لە هێڵی 132 کەی ڤی ئەزمەڕ - دەربەندیخان لە کاتژمێر 8 ـی بەیانی بۆ 12ـی نیوەڕۆ بێ کارەبا دەبن.
ناوی ئەو شوێنانەی کە بۆ ماوەی 4 کاتژمێر دەبڕدرێت:
-بەشی خوارەوەی گەڕەکی شەهیدان لە عەربەت.
-کۆمەڵگەی باریکە، گوندی باریکەی کۆن و کەمپی پەنابەرانی باریکە.
-هەردوو گوندی نێستانسور و پڕۆژەی ئاوەکانی بێستانسور.
-گوندەکانی خرابە زێڕینجۆ، کاژاو، چناخچیان و پوشێن.
-ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری.