پایتەخت

ئەو کەسەی خەزووری کوشت خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد

ئەو کەسەی خەزووری کوشت خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد
کورتە

زاوایەک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی لەبەردەم دادگەی هەولێر خەزووری خۆی کوشت و خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک لە دوای هاتنە دەرەوەی لە دادگە خەزووری خۆی کوشت و دوای چەند کاتژمێرێکیش تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەردەم دادگای هەولێر ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی هەولێر دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ع. م) کێشەی خێزانی هەبووە، لەکاتی هاتنەدەرەوەیان لە دادگە، تەقە لە خەزووری خۆی دەکات.

پۆلیسی هەولێر جەخت لەوەش دەکاتەوە، خەزووری تۆمەتبار بەناوی (ب. ر. ع) دەستبەجێ لە بەردەم دادگە گیانی لەدەست داوە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕوودانی تاوانەکە، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

13 تشرینی یەکەم 2025 16:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025