پایتەخت

پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمە سووتاوەکەی لالەزار کرا؟

پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمە سووتاوەکەی لالەزار کرا؟
کورتە

پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ کەسوکاری تەرمێکی نەناسراوی لالەزار ئەنجام دراوە و چاوەڕێی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی دەکەن

دوای 45 ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکەی لالەزار کەسوکاری تەرمە سووتاوەکەی لالەزار پاش ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی هێشتا نەدۆزراوەتەوە، تائێستا بە فەرمانی دادوەر تەنها یەک خێزان پشکنینیان بۆ کراوە لەگەڵ تەرمەکەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە د. بەرزان محەممەد، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سۆراغکردنی کەسوکاری تەرمە نەناسراوەکەی لالەزار، لەسەر داوای دادوەری لێکۆڵینەوەی کەیسی تەرمە نەناسراوەکە پشکینیکی دی ئێن ئەی لەسەر براکەی بۆ ئەنجام درا.

بەگووتەی د. بەرزان محەممەد، ماوەی 12 ڕۆژە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمە نەناسراوەکە ئەنجام دراوە و وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەش کاتی پێویستە.

 

لەبارەی زانیارییەکان لەسەر تەرمەکە بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی گووتی:  "تەمەنی سەرووی 25 ساڵە، ڕەگەزی نێرە و بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی نەتواندراوە وردەکاری زیاتر وەربگیرێت".

13 تشرینی یەکەم 2025 15:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025