پایتەخت

لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە 

لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە 
کورتە

لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 داوا لە سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکات، کە تاوەکو ئێستا مامەڵەکانیان بە ناتەواوی ماوەتەوە سەردانیان بکەن

لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە تاوەکو ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە و ڕایگەیاندووە، پێویستە لە ماوەی یەک هەفتەدا سەردانی بنکەکان بکەن.

ئەمڕۆ دوووشەممە، لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 لە ئاگادارکردنەوەیدا ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی کە تا ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە و ئەو کەسانەش کە مامەڵەکانیان هەڵە و کەموکوڕی هەیە، پێویستە لە ماوی هەفتەیەکدا سەردانی ئەو بنکانە بکەن کە پێشتر مامەڵەکانیان تێدا ئەنجام داوە.

لیژنەکە لە ئاگادارکردنەوەکەیەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تەواوبوونی مامەڵەکانی هاووڵاتییان تۆمارکردنی نوێی فایلەکانیان، سەرجەمیان ڕەوانەی بەشی ژمێریاری دەکرێن و مەبەست لەمەش پێدانی چەکی قەرەبوو دەبێت.

لەبارەی دەوام و کاتی ئامادەبوونی بنکەکان و فەرمانبەرانی ئەو بنکانە، لیژنەکە ڕایگەیاندووە، هاووڵاتیان دەتوانن ڕۆژانی شەممە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تاوەکو دووی دوای نیوەڕۆ سەردانی بنکەکان بکەن، بەڵام لە ڕۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێجشەممە، لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکو چواری دوای نیوەڕۆ لە سەرجەم پارێزگا و شار و شارۆچکەکان پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکەن.

13 تشرینی یەکەم 2025 14:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025