پایتەخت

مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا کۆبووەوە
کورتە

بۆ تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دوووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەراڵ دەیڤد پێترێیۆس، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا CIA کرد.

لە دیدارەکەیاندا مەسرور بارزانی و دەیڤد پێترێیۆس دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەیاندا بیروڕایان لەبارەی گۆڕانگاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتیی ئاڵوگۆڕ کرد.

هەر لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی، ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا کردەوە.

13 تشرینی یەکەم 2025 13:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025