پایتەخت

ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکرد 

ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکرد 
کورتە

لە گەڕی یەکەمی ئازادکردنی بارمتەکان بزووتنەوەی حەماس 20 بارمتەتی ئیسرائیلی ئازاد دەکات

پڕۆسەی ئازادکردن و ئاڵوگۆڕی بارمتە (زیندوو و مردوو)ـەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئێستا 7 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ وەرگرتنی بارمتەکان لە حەماس، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی خاچی سوور گەیشتنە شاری غەززە، حەماس ناوی 20 بارمتەی زیندووی ئاشکرا کردووە و ئەمڕۆ رادەستیان دەکاتەوە، ئیسرائیلیش دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئازادکردنی نزیکەی 2000 بەندکراوی فەلەستینی.


قۆناغی سەرەتایی رێککەوتنەکە ئازادکردنی 48 بارمتەی ئیسرائیلی (زیندوو و مردوو) لە خۆدەگرێت، لە بەرامبەر 250 زیندانیی فەلەستینی و 1700 هاووڵاتیی غەززە، کە لە دوای دەستپێکردنی جەنگەوە دەستبەسەرکراون، بەڵام لە کۆی ئەو 48 بارمتەیەی لە غەززەن، حەماس رایگەیاند، لە گەڕی یەکەمدا 20 بارمتەیان بە زیندوویی ئازاد دەکات، تا ئێستاش 7ـیانی ئازاد کردووە.

 
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، ترەمپ و سیسی لە شەرم شێخی میسر سەرپەرشتیی لووتکەی ئاشتیی غەززە دەکەن کە زیاتر لە 20 سەرکردەی جیهان تێیدا بەشدارن، ئامانجیش لێی داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکە بۆ ئاشتی دوای دوو ساڵ لە جەنگ.

سەرەڕای ئاگربەست دوێنێ بنیامین نەتەنەیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە، کە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە بەڵام جەنگ کۆتایی نەهاتووە و ئاستەنگی ئەمنیی گەورەیان لەپێشە.

13 تشرینی یەکەم 2025 08:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025