پایتەخت

لەمەودوا هیچ بڕە پارەیەک لە شۆفێرانی مەرزی کێلێ وەرناگیرێت

لەمەودوا هیچ بڕە پارەیەک لە شۆفێرانی مەرزی کێلێ وەرناگیرێت
کورتە

حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی سەرجەم شۆفێرانی چارەسەرکرد

لە دوای بایکۆتی شۆفێرانی دەروازەی مەرزی کێلێ لە کارەکانیان، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کێشەی سەرجەم شۆفێران چارەسەرکرا.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە موحسین حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردوو شۆفێرانی مەرزی دەروازەی کێلێ مانیان گرت، بەهۆی ئەوەی لە گومرگری سەردەشت لە کۆماری ئیسلامی ئێران کاتێک بارهەڵگرەکان باریان هەڵدەگرت و دەیانوسیت بێنەوە هەرێمی کوردستان بڕی 20 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرا.

 

بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ ئاماژە بەوەش دەدات، وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی پەیامی مانگرتوانمان گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، دواتریش کیشەی شۆفێرانی دەروازەی مەرزی کێلی چارەسەرکرا.

 

بەگووتەی موحسین حسێن، لە ڕۆژی هەینییەوە جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی مەرزی کێلێ ئاسایی بووەتەوە و شۆفێران گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەخت لەوەدەکاتەوە، لە ئێستادا هیچ بڕە پارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگری دەرەوازەی مەرزی کێلێ وەرناگیرێت و کێشەکە چارەسەرکراوە.

12 تشرینی یەکەم 2025 20:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025