دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ناوی ئەو ناوچانەی ئاشکرا کرد کە لەم نزیکانەی زەوی تێدا دابەش دەکرێت
دوای زیاتر لە مانگێک دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر وادەی دابەشکردنەکە ئاشکرا دەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، لە شارەوانی ڕزگاری دوای زیاتر لە مانگێک دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیدا.
بەگووتەی مەریوان حاکم هادی، زەوییەکان لە نێو ئاوەدانی ناحیەی ڕزگارین، کە زیاتر لە 2 هەزار پارچە زەوی لە سنووری شارەوانییەکە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر جەختی لەوەکردەوە، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەم نزیکانە دەست پێدەکاتەوە و لە دوای ناحیەی ڕزگاریش زەوی لە سێبیران، بنەسڵاوە، کەسنەزان و دارەتوو دابەش دەکرێت