پایتەخت

هاتووچۆی بارهەڵگر لە شەقامی 100 مەتری هەولێر قەدەغە کرا

هاتووچۆی بارهەڵگر لە شەقامی 100 مەتری هەولێر قەدەغە کرا
کورتە

چیدی بارهەڵگرەکان بۆیان نییە بەیانیان زوو، بە شەقامی 100 مەتری هەولێردا بڕۆن

بەمەبەستی کەم کردنەوەی جەنجاڵی لەسەر شەقامێکی هەولێر، هاتووچۆکردنی بارهەڵگر بۆ چەند کاتێکی دیاریکرا لە 5 ڕۆژی هەفتە قەدەغە کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کەم کردنەوەی جەنجاڵی لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر، بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی (بارهەڵەگر) لەسەر ئەم شەقامە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێر هاتووە، ئەم قەدەغەکردنە لە ڕۆژانی یەک شەممە تا پێنج شەممە، لە کاتژمێر 6ـی بەیانی 9ـی بەیانی لە کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگە و زانکۆ و قوتابخانەکان دەستپێدەکات.

هاتووچۆی هەولێر داواش لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکات پابەندی ئەم بڕیارە بن.

12 تشرینی یەکەم 2025 11:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025