پایتەخت

ئەکواپارکێک هەڕەشەی کوشتنی دۆلفینەکانی دەکات

ئەکواپارکێک هەڕەشەی کوشتنی دۆلفینەکانی دەکات
کورتە

ئەکواپارکی مەرینلاند بە حکومەتی کەنەدا دەڵێ، هەر 30 دۆلفینەکانمان دەکوژین ئەگەر ڕێگەمان نەدەن بیاننێرینە دەرەوەی وڵات

بەهۆی کەمبوونەوەی توانای دارایی ئەکوا پاڕکێک لە کەنەدا، داوا دەکرێت یان دۆلفینەکانیان بنێرنە دەرەوەی وڵات یان هەر خۆیان دۆلفینەکان لەناو دەبەن.

پێگەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئەکوا پاڕکی (مارینلاند) لە کەنەدا لە مانگی سێپتێمبەری ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی داڕمانی دۆخی دارایی و کەمبوونەوەی سەردانیکەران داخراوە، ئەکواپاڕکەکە هەڕەشە لە حکومەتی کەنەدا دەکات، کە ئەگەر تێچووی خەرجی بەخێوکردنی 30 دۆلفینی سپی لە پارکەکە نەدات، یان ڕێگەیان نەدات بیاننێرنە ئەکواپارکێکی دیکە لە وڵاتی چین، ئەوا هەر 30 دۆلفینەکە دەکوژن.

بەڕێوەبەری ئەکوا پاڕكی (مەرینلاند) لەم دوایانە داوای ناردنی 30 دۆلفینەکەی بۆ چین پێشکەشی حکومەتی کەنەدا کرد، بەڵام داوایەکەی لەلایەن جۆنا تۆمسن، وەزیری بەرووبوومی ماسی وڵاتەکە ڕەت کرایەوە، چونکە پێی وایە دۆلفینەکان بۆ حەز و کەیفخۆشی مرۆڤەکان ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ و توندووتیژی دەبنەوە و دەبێت دۆلفینەکان لە نێو سروشت (دەریا)ـیدا بژین.

جۆنا تۆمسن جەختیشی کردەوە، کە نەبوونی شوێنی دیکەی سەلامەت بۆ دۆلفینەکان بە مانای ئەوە نایەت کە تێچووی بەخێوکردنیان دەکەوێتە سەر ئەستۆی حکومەتی کەنەدا.

بەگوێرەی پێگەی کەنەیدیان پرێس، لە 2019ـەوە تا ئێستا 20 دۆلفین لە ئەکوا پارکی (مەرینلاند) گیانیان لەدەستداوە، پارکەکە بۆ چەندین ساڵ ڕووبەڕووی تۆمەتی مامەڵەکردنی خراپ لەگەڵ دۆلفینەکانیان بوونەتەوە، بەمەش بەهۆی ناوزڕاندنەوە سەردانیکەرانی لەدەستداوە.

12 تشرینی یەکەم 2025 09:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025