پایتەخت

2 دەرۆزەکەری ئافرەت دەیان مسقاڵ زێڕیان دزیوە و دەستگیرکران

2 دەرۆزەکەری ئافرەت دەیان مسقاڵ زێڕیان دزیوە و دەستگیرکران
کورتە

لە نێو ماڵێکدا 2 دەرۆزەکەری ئافرەت هەڵساون بە دزینی 45 مسقاڵ زێڕ

لە نێو ماڵێکدا 2 دەرۆزەکەری ئافرەت هەڵساون بە دزینی 45 مسقاڵ زێڕ بەم هۆیەوە پۆلیس هەردوو تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد.

 

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و بە تۆمەتی دزیکردن، لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی بازیان بە هاوکاری نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان 2 تۆمەتبار دەستگیركران.

 

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لەبنکەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد کە 45 مسقاڵ ئاڵتون و بڕی 2 ملیۆن و 400 هەزار دیناری لەماڵەکەیدا لێ دزراوە.

 

پۆلیسی سلێمانی جەخت لەوەش دەکاتەوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانیان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن، هاوکات دەستگیرا بەسەر ئاڵتونە دزراوەکەدا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتباران (ج، ح، ک) لە دایکبووی 1970، (س، ح، ف) لە دایکبووی 1987 پیشەیان دەرۆزەکارە، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو.

 

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

11 تشرینی یەکەم 2025 20:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025