پایتەخت

کەسێک لەسەر تەقینەوەکەی سلێمانی دەستگیرکرا

کەسێک لەسەر تەقینەوەکەی سلێمانی دەستگیرکرا
کورتە

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی زانیاری نوێ لەسەر تۆمەتباری ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی تانکییەک لە گەڕەکی زانکۆی سلێمانی تەقیەوە و بوو بە هۆی گیان دەستدانی 2 کرێکار، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی زانیاری نوێ لەسەر تۆمەتباری ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە عوسمان زێدانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەی گەڕەکی زانکۆی سلێمانی دوو کرێکار لە سەربانی ماڵێکدا سەرقاڵی ئیزوگام بوون، بە تەواوی جەستەیان سووتا و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.


 
بەگووتەی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی ، تانکییە نەوتەکە لە نزیک ئەو شوێنە بووە کە کرێکارەکان کاریان تێدا کردووە و 'لە ئەنجامی بەرکەوتنی ئاگردا بە تەواوی تەقیوەتەوە.

 

 لەسەر دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە عوسمان زێدانی گووتی: "ئەو بەڵێندەرەی کرێکارەکانی بۆ کار بردووەتە سەر باڵەخانەکە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".

 

لە بەشێکی قسەکانیدا جەخت دەکاتەوە، تۆمەتبارەکە بەرپرسیارێتی راستەوخۆی ڕووداوەکەی دەکەوێتە سەر، نەدەبووایە لەو شوێنەی کار دەکرێ، تانکیی نەوت هەبێ، بەڵکو پێویست بوو کرێکارەکان ئاگاداربکرێنەوە.

11 تشرینی یەکەم 2025 19:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025