پایتەخت

كه‌یسى لاله‌زار ده‌بەینە‌ نەتەوەیەکگرتووەکان ‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانی ڕۆژئاوا

كه‌یسى لاله‌زار ده‌بەینە‌ نەتەوەیەکگرتووەکان ‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانی ڕۆژئاوا
کورتە

بەمەبەستی ئازادکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار کەیسەکەی لاهور شێخ جەنگی دەبرێتە نەتەوەیەکگرتووەکان ‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانی ڕۆژئاوا

پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی داوای ناوی سەرجەم راگیراوانی لالەزار دەکەن بەڵام وەڵامیان نادرێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بورهان ڕه‌شید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لە لاهور شێخ جەنگی ‌و هاوڕێکانی ڕایگەیاند، سەبارەت بەڕاگیراوانی شەڕەکەی لالەزار و بەمەبەستی دانانی پارێزەر و بەرگریکردن لێیان، ماوەی چەند ڕۆژێکە داوایانکردووە ناوی سەرجەم ڕاگیراوانی کارەساتی لالەزاریان پێ بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، هاوکات دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤیش لە هەرێمی کوردستان دەمێکە هەمان داوایکردووە، بەڵام ناوەکان بەوانیش نەدراون.

بۆ ئەم مەبەستە، بورهان ڕه‌شید گوڵە جەختی کردەوە، کەسوکاری زانیدانیکراوانی لالەزار ئاگاداردەکەنەوە کە ئەوان لەم پرسە یاساییە، دیسکی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ‌و هەولێر، هاوكات کۆنسوڵخانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم کارە ئاگادار دەکەنەوە، وە هەرگیز کۆڵنادەن ‌و فشارەکان زیاد دەکەن بۆ ئازادکردنی سەرجەم ڕاگیراوان.

داواش لە کەسوکاری زیندانیکراوەکان دەکەن لە ناوی سیانی ‌و ناونیشانیان ئاگاداریان بکەنەوە، دڵنیاییشیان پێدەدەن کە لە هەوڵەکانی ئازادکردنیان بەردەوامن.

11 تشرینی یەکەم 2025 11:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025