پایتەخت

ئامێرەکانی دەنگدانی گشتی کارتی دەنگدانی تایبەت ناخوێننەوە

ئامێرەکانی دەنگدانی گشتی کارتی دەنگدانی تایبەت ناخوێننەوە
کورتە

ئەو ئەندامانەی لە ده‌نگدانی تایبەتی بەشداری دەکەن، ناتوانن دووبارە لە ده‌نگدانی گشتی دەنگ بدەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە کە ئەو ئەندامانەی لە ده‌نگدانی تایبەتی بەشداری دەکەن، ناتوانن دووبارە لە ده‌نگدانی گشتی دەنگ بدەن، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئامێرەکانی ده‌نگدانی گشتی، کارتی تایبەتی ده‌نگدەران ناخوێننەوە.

 

بە پێی ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن بەشی مەشق و ڕاهێنانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەولێر، هەڵبژاردنەکان بە دوو جۆر ئەنجام دەدرێن:
یەکەمیان بۆ پارێزگاکانە، و دووەمی بۆ ئاستی نیشتمانی کە تایبەتیە.

 

لە هەمان کاتدا دوو تۆماری جیاواز بۆ ده‌نگده‌ران هەیە، یەکێکی گشتی و یەکێکی تایبەتی ئەو کەسانەی کە پێشتر لە ده‌نگدانی تایبەتی بەشداریان کردووە، ناتوانن دووبارە لە ده‌نگدانی گشتی بەشداری بکەن، چونکە ناویان لە سیستەمەکانی وەرگرتنی ده‌نگ نییە.

 

هەروەها دوای ئەنجامدانی ده‌نگدانی تایبەتی، کارتەکانی بەکارهاتووە دەستگەیشتن و پاشان جیادەکرێنەوە، بۆ ئەوەی بەشداربووان بتوانن لە ده‌نگدانی داهاتوو بە شێوەی فەرمی خۆیان نوێ بکەنەوە.

10 تشرینی یەکەم 2025 11:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025