گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکاتەوە

دوای چەندین ساڵ لە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا، بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیک گەشتەکان دەستپێبکەنەوە
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکاتەوە
دوای چەندین ساڵ لە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا، بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیک گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە دیدارەکەی ئەمڕۆ نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گفتوگۆ لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا کراوە و بڕیاردراوە، لە ماوەیەکی کەمدا گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.
لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پەیوەندییە پتەوەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا دایە بۆ برەودانی زیاتر بە هاریکاری هاوبەش و لە بەرژەوەندی هەردوولا و هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
سوپاس و پێزانينمان بۆ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و ئاسمانی خۆی به‌ڕوویدا بکاته‌وه.
ئه‌م بڕياره له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى ده‌بێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/9