پایتەخت

لەکاتی لێدانی ئاڵا و لۆگۆی یەکێتی کەسێک گیانی لەدەست دا

لەکاتی لێدانی ئاڵا و لۆگۆی یەکێتی کەسێک گیانی لەدەست دا
ئاڵای یەکێتی
کورتە

لەکاتی لێدانی ئاڵا و لۆگۆی یەکێتی کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو

لەکاتی لێدانی ئاڵا و لۆگۆی یەکێتی کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو

 


شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی هەولێر - پیرمام، تیمەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ئەرکی دانانی فلێکس و هەڵواسینی لۆگۆ و ئاڵای ئەم حزبەیان لە ئەستۆیە، تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبن و لە ئەنجامدا کەسێکیان گیان لەدەست دەدات و کەسێکی دیکەش لە ئەندامانی تیمەکە بە سەختی بریندار دەبێت.

 

دوێنێ بە دیاریکراوی لەسەر ڕێگەی هەولێر - پیرمام و لە نزیک هۆتێل خانزاد، لە درەنگانی شەو ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکێشێت بە دوو لە ئەندامانی تیمەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە خەریکی هەڵواسینی لۆگۆ و ئاڵا بوون بەسەر ستوونەکانی کارەبا و کەسێک دەکاتە قوربانی و گیان لەدەست دەدات و کەسێکیش بە سەختی بریندار دەبێت.

 


لە بەرواری 3_ی ئەم مانگە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، بە فەرمی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند و بڕیار وایە لە 11_ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

09 تشرینی یەکەم 2025 21:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025