پایتەخت

ئەڵمانیا پێدانی وڵاتینامەی بە پەناخوازان لە 3 ساڵەوە کردە 5 ساڵ

ئەڵمانیا پێدانی وڵاتینامەی بە پەناخوازان لە 3 ساڵەوە کردە 5 ساڵ
کورتە

لە ئەڵمانیا کۆتایی بەو یاسایە هێندرا کە بە 3 ساڵ وڵاتینامە بە پەناخوازان دەدرا

پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ وادەی پێدانی وڵاتینامەی بە پەناخوازان لە 3 ساڵ بۆ 5 ساڵ درێژکردەوە.

رۆژی چوارشەممە، 8-10-20265 پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبووەوە و لە 630 پەرلەمانتار، 450ـیان دەنگیان بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی وڵاتینامە لە 3 ساڵە و بۆ 5 ساڵ دا و 134یشیان دژی بوون، بەمەش کۆتایی بە یاسای حکومەتی پێشووی ئەڵمانیا هێندرا، کە پێدانی وڵاتینامەی بە پەناخوازان بۆ 3 ساڵ کەمکردبوویەوە، بەو مەرجەی داواکار بیسەلماندبا بە باشی تێکەڵی کۆمەڵگە و کولتووری وڵاتەکە بووە.

ئەو پارتانەی کە دەنگیان بە بڕیاری درێژکردنەوەکەدا، بریتی بوون لە پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیای راستڕۆی تووندئاژۆی دژەکۆچبەر، پارتی یەکێتیی کریستیان و بەشێکی پەرلەمانتارانی سۆشیال دیموکرات.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، لە شوباتی ئەمساڵ پارتی جێگرەوەی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنی پەرلەمان یەکەم بوو و فریدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا لە پارتی یەکێتیی کرسیتیان دیموکرات بەڵێنی دا بە تووندترکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی پەنابەران لە پێناوی کەمکردنەوەی چوونیان بۆ وڵاتەکە.

یاسادانەرانی چەپڕەوەکان سەرکۆنەی ئەم بڕیارەیان کرد و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە بڕیارەکە زیان بە هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگتوو دەهێنێت و ئەمە ملکەچبوونە بۆ پارتی (ئەی دی ئێف)ـی ڕاستڕۆی دژەکۆچبەر.

09 تشرینی یەکەم 2025 14:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025