سوودانی بە مەرج مووچەی مانگی 8 ڕەوانە دەکات

پەرلەمانتارێکی عێراق مەرجی خەرجکردنی مووچەی مانی 8 ئاشکرا دەکات
ئەم هەفتەیە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش مەرجی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر ناردنی مووچە بە پایتەخت میدیای راگەیاند، سوودانی لە نێو کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرەکان گوتوویەتی بە مەرجی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی 8 ڕەوانەی کوردستان دەکات.
لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی دیکەی دارا سێکانیانی ڕاشیگەیاند، لە ڕاستیدا بەڵێندراوە مووچە نەفەوەتێت و بەڵام خەڵک ئەزموونێکی خراپی هەیە لەگەڵ بەڵێن و ڕێککەوتنەکان کە ئەوە مافێکی ئاسایی خەڵکە.
بەگووتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمان، ئەوەی لەم وڵاتەیە دەگوزەرێت لە سەر زەوی بوونی نییە چونکە هەر شتێک بێت گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەر دروست دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاتووە، ساڵی پار مووچەی مانگی 12 فەوتا و ئەمساڵیش خەڵک دەترسێت لە فەوتانی مووچەکەی.