پایتەخت

سکاڵا لە دژی تەیف سامی تۆمارکرا

سکاڵا لە دژی تەیف سامی تۆمارکرا
کورتە

بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای 14ـی دەستووری عێراق سکاڵای یاسایی لە دژی وەزیری دارایی عێراق تۆمار کرا

بەهۆی پێشێلکردنی دەستووری عێراقی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق سکاڵای یاسای لە دژی تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵ تۆمار کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە حەیدەر متێری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا جەختی لەوە کردەوە، سكاڵای یاسایی لەسەر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق تۆمار كردووە، بەتۆمەتی پێشێلكردنی مادەی 14ـی دەستووری عێراق، كە باس لە بەدیهێنانی یەكسانی و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان هەموو هاوڵاتییاندا دەكات.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر گواستنەوەی 365 فەرمانبەری VIP، لە وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەكانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، لەكاتێكدا مامەڵەی گواستنەوەی هەزاران فەرمانبەری دیكەی پەكخستووە.

لە سەرەتای ئەمساڵ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوەی خزمەتی فەرمانبەرانی لە نێوان وەزارەت و ئەو لایەنانە دەركرد كە سەر بە وەزارەتەكان نین.

09 تشرینی یەکەم 2025 11:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025