هەر کەسێک پێشتر حەجی کردبێت مافی حەجکردنی نابێت

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە روونکردنەوە لە بارەی ئەو کەسانی پێشووتر حەجیان کردووە و گەڕاندنەوەی ناوی حاجییان ڕوونکردنەوەی دا
لە پێناو گەڕاندنەوەی ناوی حاجییان بە شێوەی دادپەروەری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لەبارەی ئەو کەسانەی پێشووتر حەجییان کردووە ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، نزیکەی 6556 کەس کێشەی فۆڕمیان هەبووە کێشەی بەشێکیان چارەسەر کراوە و ژمارەیەک هاووڵاتییش ئاگادار نین کە نامەیان بۆ چووە تا بەدەم داوەکارییەکانەوە بێن.
بەگووتەی کاروان ستوونی، هەر کەسێک ناوی تۆمارکردبێت بۆ حەجی ساڵی داهاتوو بە نامەی ئەپلیکەیشنەکانی وەتسئەپ و ڤایبەر ئاگادار دەکرێتەوە کە ناوەکەی بۆ تیروپشک ئامادەیە و چاوەڕێی دەرچوونی ناوەکەی بێت.
لەبارەی ئەو گەڕاندنەوەی ناوی ئەو کەسانی پێشووتر حەجیان کردووە گووتی: "ئەو کەسانەی پێشووتر حەجیان کردووە مافی حەجکردنیان نابێت، لە هەفتەی داهاتوو ناوی ئەو کەسانە لە لیستی ناوی حاجییانی ساڵی 2026 دەردەهێندرێت".
ئەو گوتەبێژەی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە جەختی لەوەکردەوە، ئەگەری زۆرە تیروپشک بۆ ناوی حاجییان بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدرێت، دواتر بە نامە ئاگاداری حاجییان دەکرێتەوە بۆگەڕاندنەوەی ناوەکانییان.